مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران سەبارەت بە فشارەكانی سەر وڵاتەكەی رایگەیاند كە ئەوان بە دوای شەڕدا ناگەڕێن و ئارامیی و ئاشتی وڵاتەكەیان دەوێت.
مەسعود پزشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە فلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند “ئێران بە دوای شەڕدا ناگەڕێت و ئارامی و ئاشتی وڵاتەكەی و ناوچەكەی دەوێت،”
ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەوەی رۆژئاواییەكان بانگەشەی بۆ دەكەن كە ئێران مافەكانی مرۆڤی پێشێلكردووە و خۆیان رێز لە مافەكانی مرۆڤ دەگرن ؟،”
دەشڵێت “ئەوان بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە بەدوای مافی مرۆڤدا دەگەڕێن، كەچی هەمان داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ زیاتر لە 18 هەزار گەنج و منداڵیان لە غەزە كۆمەڵكوژ كرد.”