محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
نامیلكە شیعری گەڵا وەریوەكان لە نووسینی لاوێكی خاوەن پێداویستی تایبەتی خەلیفانە، كە چەندین ساڵە دەستی شیعر نووسینی هەیە.
ئەحمەد شەڕكانی، بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی خەلیفان بە زاری كرمانجی راگەیاند” بە ئامادەبوونی ژمارەیەك چالاكوان و رۆشنفكری شارەكەمان هەستاین بە مەڕاسیمی ناساندنی نوێترین بەرهەمی نامیلكە شیعری گەڵا وەریوەكان لە نووسینی ئەڕسەلان ئاڵانی”.
بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی خەلیفان دەشڵێت” گەنجێكی زۆری پڕ وزە و خاوەن بیرۆكە لە خەلیفان و دەوروبەر هەن ئەوەی لە توانای ئێمە بێت پاڵپشتیان دەبین، لێرەشەوە داوا لە لایەنی پەیوەندی دار دەكەین ئاوڕێك لە گەنجان و لاوانی خەلیفان بەهەردوو رەگەز بدەنەوە بۆ ئەوەی پەرە بە بەهرەكانیان بدەن.