بەختیار سەباح- زارى کرمانجى:
ئەمرۆ سێشەممە 18ی شوباتی 2025 فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە کێشەی جوتیارانى کەرکووک گووتی: ”ئەوەی دوێنێ لە کەرکوک روویدا مێژووی تەواوی نەیارانی کوردە ، هەمیشە کورد چەوسێندراوەو ماف خوراوبووە، ئێمەی کورد دەبێ بە هەموو پێکهاتەو حیزبەکان و هاووڵاتییان پێکەوە داکۆکی لە مافی ئەو جوتیارانە بکەین”.
میرانى ئاماژەى بەوەشکردووە، دوێنی جەنابی سەرۆک و حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامیان دا، هەربۆیە ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێزی سەربازی و سیاسی داکۆکی لە مافی جووتیاران دەکەین ، ئەمە تەنها داگیرکاردنی زەوی جووتیاران نییە، بەڵکو داگیرکردنی خاک و نیشتیمانە.