زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ سێشەممە لە زانكۆی سۆران، بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆران و میوانان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیان و چین و توێژەكان، دووەمین كۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی كار لە هەرێمی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد.
كۆڕبەندەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، گفتگوگۆ لەسەر ستراتیجییەكانی هێزی كار و بیركردنەوەی كارسازی دەكرێت، بۆ پێشخستنی داهێنان و چارەسەركردنی كێشەكان لەنێو گەنجاندا و دابینكردنی دەرفەتی ڕاهێنەرایەتی و شیكاری بازاڕ و ئامرازە پڕاكتیكییەكانی كۆمپانیاكان”.