مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، لەسەر رووداوەكانی دوێنێ كەركووك بریكاری وەزیری دادی رەوانەی كەركووك كرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، بەدواداچوونی بۆ وردەكارییەكانی رووداوەكەی دوێنێ پارێزگای كەركووك دەكات كە تێیدا رێگری لە جووتیاران كرا كارەكانیان بكەن.”
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە سوودانی فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كردووە بە زوویی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە كە نوێنەری هەموو لایەنەكانی تێدا بێت، پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە هەموو وردەكارییەكانی رووداوەكە .
دوێنێ له كاتێكدا جووتیارانی كورد خهریكی كێڵانی زهوییهكانیان بوون، سوپای عێراق به هێزێكی زۆرهوه چوونه ناوچهكه و به ههمهری سهربازی رێگریان له جوتیاران كرد زهوییهكانیان بكێڵن، ئهمهش وایكرد گرژی له نێوان سوپای عێراق و جووتیارانی كورد دروست ببێت .