زاری کرمانجی-سۆران
دژى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سوپای عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتیارانی كورد له سنووری كه‌ركووك كراوه، ئێواره‌ی دووشه‌ممه 2025/2/17 له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی، دلشاد شهاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: ” ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و مایه‌ی قبووڵكردن نییه. سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه به‌دوای بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووە ڕێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و ڕێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بگرن.
گوتیشی: ئه‌م ڕه‌فتارانه زیان به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامده‌رانی بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی‌یان بكه‌نه‌وه.