مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە تارانە .
ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاوی كردەوە “فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عێراق بە سەردانێك لە تارانە و لەگەڵ ئەحمەدییەكان سكرتێری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كۆبووەتەوە و باسیان لە دوایین دۆخی ناوچەكە و هەروەها بەرژەوەندییەكانی دوو نەتەوە و هەڕەشە هاوبەشەكانی سەر عێراقییان تاوتوێ كرد.”
سەردانەكەی سەرۆكی هێزەكانی حەشدی شەعبی عێراق بۆ تاران لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا داوای لە حكومەتی عێراق كردووە بە زووترین كات گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی نزیك لە ئێران هەڵبوەشێنێتەوە.