سبەی ساڵیادی دامەزراندنی هەر دوو ڕێكخراوی یەكێتی لاوان و یەكێتی قوتابییانی كوردستانە، كە لە ساڵی 1953 لەسەر دەستی بارزانیی نەمر ئەو دوو ڕێكخراوە دامەزران، هەر بەو بۆنەیەوە ئەمڕۆ لە تەواوی شار و شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران چەندین چالاكی جۆراوجۆر دەكرێن.
زەهرا چەتۆ، بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كودستان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بەیانی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی كوردستانە و 72 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەو ڕێكخراوەدا تێدەپەڕێت.
بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كودستان، ئاماژەی بەوەشكرد: بەیانی كاتژمێر 9:00 پێشوازی لە میوانان دەكەین بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە، كە یادەكە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سۆران بەڕێوەدەچێت، لە هەمان كاتدا چەند چالاكییەكی دیكەش دەكرێن.