مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەوەی جووتیارانی كورد لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستیان كرد بە كێڵانی زەوییەكانیان، سوپای عێراق بە هەمەر چوونەتە سەرییان و دەیانەوێت بە هێزی چەك جووتیارانی كورد ناچار بكەن دەست لە كێڵانی زەوییەكانیان هەڵبگرن .
چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركووك لەگەڵ خاوەن زەوییەكانی شۆراو كۆبووە و بە جووتیارانی ڕاگەیاند “كەس نایەتە سەرتان و كێشەكە چارەسەر دەكەم.”
لە ئێستادا ناوچە كوردییەكان بە سەربازی كراون و سوپای عێراق هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەكە دەكات و جووتیارانی كوردیش لە بەرامبەر هەمەرە سەربازییەكانی سوپای عێراق وەستاون و ئامادە نین ملكەچی داواكارییەكانی ئەوان بن و زەوییەكانیان جێبەهێڵن .