زاری كرمانجی – هەولێر :
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، تاووتوێی دۆخی ناوخۆی كوردستان، پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا و مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیداهاتووه: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی پەرلەمانی ئەڵمانیای كرد و ئه‌و سه‌ردانه‌ی به پشتگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له قه‌ڵه‌م دا و سوپاسی په‌رله‌مان، حكوومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیای كرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه بۆ پشتگیریی سه‌ربازی و مرۆییی ئه‌ڵمانیا له كاتی شه‌ڕی داعشدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كی جددییه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ئه‌وروپاش ده‌كات. هه‌روه‌ها هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به باش له قه‌ڵه‌م دا و به پێویستی زانی پته‌وتربكرێت.
له‌باره‌ی دۆخی عێراقیشه‌وه، نێچیرڤان بارزانی، هیوایخواست حكوومه‌تی نوێی عێراق له زووترین كاتدا پێكبهێنرێت، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی و داواكارییه‌كانی هاووڵاتیان بێت و ببێته هۆی ئارامی و سه‌قامگیری و بتوانێت كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
داكۆكیی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق شێوازێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان له عێراقدا بدۆزنه‌وه.
شاندی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، وێڕای ستایشی پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیان له به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و پێزانینیان بۆ رۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعشدا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌یان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشاندا.
دۆخی ناوخۆی كوردستان، پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕ له ئۆكرانیا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی له بواری وزه‌دا، مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
رۆژی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سووپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆبووه‌وه و بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تاكو كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 دا.
پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازیکردبوو، بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له شەڕی دژی داعش و جێگیركردنی سەقامگیریی وڵاته‌كه‌یان، نزیکەی 500 راوێژکاری سەربازیی، تاکو 31ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌ركی سه‌ربازی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه، كه خۆی له ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بینێته‌وه.