زاری كرمانجی-سۆان:
پێشنوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له شاندی ئیمرالی كرد كه بۆ ڕاگۆڕینه‌وه و گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا، له هه‌رێمی كوردستانن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌كه‌ی به ده‌رفه‌تێكی گرنگ و مێژوویی له قه‌ڵه‌م دا كه پێویسته هه‌مووان كار بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه و برایه‌تیی كورد و تورك بكه‌ن، چونكه ئاشتی بۆ هه‌مووان له توركیا و ناوچه‌كه پێویسته.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌میشه كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه و كێشه‌كان ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی شه‌ڕ و چه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن. هه‌روه‌ها هیوای خواست كه PKK ستراتیژییانه له پرۆسه‌كه بڕوانێت و پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌درێت.
لای خۆیه‌وه شاندی ئیمرالی سڵاو و ڕێزی تایبه‌تی به‌ڕێز ئۆجالانی به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گه‌یاند و تێشكیان خسته سەر هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه. شانده‌كه هه‌روه‌ها ستایش و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له پرۆسه‌ی پێشتر و ئێستای ئاشتیدا ده‌ربڕی و داوای كرد به‌ڕێزیان له‌سه‌ر هاوكاری و پشتگیریی خۆی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.