زاری كرمانجی-سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە، 17-02-2025, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوێ کرا.
ئاماژە بەوەش کراوە هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەندیی هاوبەش کردەوە.