مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق بڵاو دەكرێتەوە .
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند “بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەرژمێری هەرێمی كوردستان و سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان، ڕۆژی 25ـى ئەم مانگە، لە كۆنفرانسێكدا ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێرییەكە و داتا و زانیارییە پەیوەندیدارەكان بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەندرێت.”
پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق لە 16- 19ـی تشرینی دووەمی 2024 دەستی پێكردوو بە گوێڕەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێرییەكە، 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 كەس ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێك دەهێنن.