شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئیندیپێندنت سێر، ئیسحاق نیوتن زانای بەناوبانگی ئینگلیزی كە بە دۆزینەوەی هێزی كێش كردن ناسراوە، لە نامەیەكدا كە لە ساڵی ١٧٠٤دا نووسیویەتی پێشبینی دەكات كە جیهان لە ساڵی ٢٠٦٠ كۆتایی پێ بێت. هەرچەندە ئێمە نیوتن بە دۆزینەوە زانستییەكانی دەناسین، بەڵام زانایەكی ئایینی بووە؛ پێشبینییەكەی بۆ كۆتایی جیهان هەروەها لەسەر بنەمای لێكدانەوەیەكی پرۆتستانتانە بۆ كتێبی پیرۆزی مەسیحی.
نیوتن بە بەكارهێنانی بیركاری و خوێندنەوەی كتێبی پیرۆز ساڵی كۆتایی جیهانی حیساب كردووە و ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئاماژە بە ناوەڕاستی سەدەی بیست و یەكەم دەكەن. لە كتێبی دانیال (لە پەیمانی كۆن) و وەحی یۆحەنا (لە پەیمانی نوێدا) باس لە ڕۆژانی ١٢٦٠ و ١٢٩٠ و ٢٣٠٠ كراوە، كە ئاماژەن بۆ كۆتایی و سەرەتای هەندێك سات و ساتی گرنگی ئاپۆكالیپتیك، بەڵام نیوتن ئەم ڕۆژانەی بە ساڵ لێك دەداتەوە. بەگشتی لە لێكدانەوەی ژمارە ئینجیلیەكاندا زۆر جار ڕۆژێك بە ساڵێك دادەنرێت.