بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێ، داوامان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه قه‌ره‌بووی مامۆستایانی خانه‌نشین بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ده‌وامی ئه‌مساڵ له ده‌وام بەردەوام بن.
سه‌یوان عه‌لی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموراتی كوردستانی راگه‌یاند، ته‌نیا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێنج هه‌زار و 534 مامۆستا خانه‌نشین ده‌بن و به‌و هۆیه‌وه كه‌رتی په‌روه‌رده میلاكی كه‌م ده‌بێته‌وه، چونكه خانه‌نشینبوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مامۆستا كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده هەیە، به‌ڵام ئێمه داوامان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کردووە ئه‌و مامۆستایانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن، تا كۆتایی ساڵی خوێندن له ئه‌ركه‌كانیان بەردەوام بن.
بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتیشی، داوامان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، ئه‌و مامۆستایانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌ركه‌كانیان، پاداشت بكرێن و له‌بری ئه‌و ده‌وامه‌ی دەیکه‌ن، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستا و وانه‌بێژ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سه‌یوان عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، رێنمایی دارایی بڵاو كراوه‌ته‌وه و له ئێستادا دامه‌زراندن وه‌ستاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانین مامۆستای نوێ دابمه‌زرێنین.