د. مەیادە نەجار
داستانی سحێلا شكستێكی مەزن بەسەر دووژمنان و داگیركاران هات، ئەوەی سەلماند گەلی كورد لەپێناو مانەوەی بە خۆنەچەمێنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی هەموو قوربانیەكە، داستانی سحێلا ئەوەی سەلماند كە پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگری دروشمی یان كوردستان یان نەمان بۆ هەتاهەتایە.
لەساڵیادی داستانە مەزنەكەی سحێلادا ، ئەو داستانەی بەدووژمنانی كوردی گووت هەرگیز ناچەمێین، داستانێك نەیارانی تووشی شۆك كرد،
ئەو راستیەیان سەلماند بەرگری كردن تاكە رێگەیە بۆ پاراستنی كوردستان، چونكە پێشتر تاقمی ئۆكتۆربەرچیەكانی ناو یەكێتی بیانویان بۆ خیانەتی شازدەی ئۆكتۆبەر دەهێنایەوە بەبیانووی ئەوەی كەناهاوسەنگی هێز و نەبوونی توانایی جەنگی هۆكاری تەسلیم كردنی شاری كەركوك بووە، بەڵام داستانی پالەوانانەی سحیلاو پردێ وەلامێكی كەمەرشكێنی دانەوە كەپێشمەرگەی كوردستان ئامادەنیە دەستبەرداری خاكی نیشتیمان بێت، بەم هەنگاوەش ئۆكتۆبەرچیەكان تووشی شەرمەزارییەكی مێژوویی بوون.
لەلایەكی ترەوە گرنگی داستانی سحێلا لەوەدایە رێگری لەپیلانێكی زۆر مەترسیدار كرا، چونكە ئەو هێزەی كەپەلاماری سحێلایان دا ئامانجیان ئەوەبوو سێگۆشەی سنووری هەرسێ وەڵات داگیربكەن و ڕێگە نەدەن كوردستان هەوایەكێش هەڵمژێت و دەستی كوردستان لە دونیا ببڕن بەڵام سەرجەم پیلانەكانیان بەرامبەر بە پێشمەرگە شكستی هێنا.
لەكۆتایدا هەزاران سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدانی كورد و كوردستان سەروەرییان باوكی روحیمان( بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی ) هەمیشە لەیاد.