زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی وەرزی باران بارین و سەرماو سۆڵە بەشێكی زۆری پڕۆژە خزمەتگوزاری لە شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگیراون و هاووڵاتییان لە چاوەڕوانی دەستپێكردنەوەیانن.
لای خۆیەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ساڵانە بەهۆی باران بارین و سەرماو سۆڵە لە وەرزی زستان پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان ڕادەگیرێن”.
گووتیشی: “ئەمساڵیش سەرەڕایی ڕاگیرانی بەشێك لەو پڕۆژانە، بەڵام هەندێ لە پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان بەردەوامیان هەبووە، دوای تێپەڕبوونی وەرزی سەرما، بە بەرنامەو پلان و دەست دەكرێتەوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.
































































