زاری كرمانجی-سۆران
دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ دەستپێكردنەوەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و چین و توێژەكان، ڕۆژنامەنووسانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خوازیارن زەوویان پێبدرێت.
لای خۆیەوە ئیسماعیل ئیبڕاهیم، بەرپرسی نوسینگەی سۆران/ سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەو ڕۆژنامەنووسانەی كاران و خزمەتی زۆریان هەیە یان ڕێنماییەكان دەیان گرێتەوە، لەلایەن سەندیكا، ناوەكانیان بەرزكراوەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەوەی ئەوانیش لە وەرگرتنی پارچە زەووی سوودمەندبن”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 230 ئەندامی كارا و بەشداری سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان هەن خوازیارن بەپێی ڕێنماییەكان، بڕیاری پێدانی زەوی بیانگرێتەوە.































































