مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە قەزای یوكسەكۆڤای سەر بە پارێزگای هەكاری باكووری كوردستان، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ئاستەنگی لە بەردەم هاتووچۆی گوندنشینان دروست بووە و بەشێك لەڕێگەی گوندەكانیش بە تەواوی گیراوە .
فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری ڕایدەگەیەنێت كە 3 مەتر بەفر لە ناوچەكە باریوە و ئاستەنگی لە ڕێگاكان دروست كردووە و دەشڵێت “لە ئێستادا تیمەكان خەریكی ڕاماڵینی بەفری سەر شەقام و كردنەوەی ڕێگای هاتووچۆی كوێستان و گوندەكانن.”
ساڵانە بەفری كەڵەكەبووی ناوچە شاخەواییەكانی هەكاری دەگاتە هەشت مەتر و، تونێلی بەفر لە سەر ڕێگای گوندەكانی پارێزگاكە دروست دەبێت و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە بە ناوی دا ڕەت دەبێت.
































































