زاری كرمانجی-سۆران:
شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبێتەوە.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 15-02-2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بۆ ئیمرالی، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان کۆ ببێتەوە.
شاندەکەی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێک دێت؛ تاوەکوو ئێستە دوو جار لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لە دوورگەی ئیمرالی، لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆ بوونەوەتەوە.

































































