زاری كرمانجی-دیانا:
بەسەرپەرشتی تیمی ئەندازیاری شارەوانی سۆران، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پڕۆژەی رێگای نێوان گەڕەكی “كانی و سەرووچاوە” ئەنجام دەدرێت.
فەرزنگ ئەحمەد لاوكە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی زیاتر لە 700 ملیۆن دینار، بە سەرپەرشتی تیمی ئەندازیارانی شارەوانی سۆران، دەستكراوە بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی رێگایەكی سەرەكی لە نێوان هەردوو گەڕەكی “كانی و سەرووچاوە” لە سنووری ناحیەكەمان”.