زارى کرمانجى:
ئاژانسی گەردوونناسیی ئەمریكا (ناسا) ئاشكرای كرد، كە هەسارۆكەیەك بەرەو زەوی بەڕێوەیە و 9 وڵات مەترسییان دەكەوێتە سەر، تەقینەوەكەی 100 هێندەی تەقینەوەی چەكی ئەتۆمییە.
ئاژانسی (ناسا) بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەو هەسارەیە مەترسیدار و وێرانكەرە، پێشبینی دەكرێ ساڵی 2032 بەر زەوی بكەوێ.
دەیڤید ڕانكین، زانا لە پرۆژەی ڕووپێویی ئاسمان لە ناسا، ناوچەی مەترسیدارەكان بڵاو كردەوە، كە مەترسیییان لەسەرە، كە دەكرێ هەسارەكە خۆی پێیاندا بكێشێ.
باسی لەوە كردووە: ناوچەی مەترسیدار لە زەریای هێمنەوە تا باشووری ئاسیا و دەریای عەرەب و كیشوەری ئەفریقا درێژ دەبێتەوە.
ئەو وڵاتانەی ئەگەری هەیە ئەو هەسارۆكەیە بەر 9 وڵات بكەوێ، ئەوانیش (ڤێنزویلا، كۆڵۆمبیا، ئیكوادۆر، هیندستان، پاكستان، بەنگلادیش، ئەسیوپیا، سوودان و نێجیریا)ـن.
ناتوانرێ بە وردی ڕێك ئەو ناوچەیە دیاری بكرێ كە هەسارۆكەكەی بەر دەكەوێ، چونكە نازانرێ چ كاتێك بەر زەوی دەكەوێ، بەو پێیەی زەوی لە سووڕانی بەردەوامدایە، بۆیە نازانرێ بەر كام وڵات لەو وڵاتانە دەكەوێ.
بەپێی زانیارییەكانی ناسا، قەبارەی هەسارۆكەكە كە ناوی2024 YR4ـە، هێندەی (پەیكەری ئازادی)ی ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا یان سەعاتی (بیگ بین)ی لەندەنی بریتانیایە، كە پانییەكەی 90 مەتر (300 پێ) دەبێ.
هێشتا ناسا دڵنیا نییە كە ئەو هەسارۆكەیە، كارەساتێكی جیهانی دروست دەكا یان نا، چونكە پێكدادانەكەی هێزی تەقینەوە 100 هێندەی چەكێكی ئەتۆمییە، كە لە كۆتاییەكانی جەنگی دووەمی جیهانگرەوەدا، هیرۆشیمای پێ بۆردومان كرا.
لە ساڵی 1908ـدا، ناوچەی سیبیریا لە رووسا، هەسارۆكەی تۆگۆسكای بەركەوت، كە هەر هێندەی ئەو هەسارۆكەیەیە كە ئێستە باس دەكرێ، ئەو كاتە 2150 كیلۆمەتر چوارگۆشەی دارستانی وێران كرد.































































