بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
رۆژى هەینی، 14ـی شوباتی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی “العربیة”
گووتی: ”هه‌رێمی كوردستان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و له باره‌ی خۆیه‌وه بڕیار وه‌رده‌گرێت، هه‌رێمی كوردستان بریكاری هیچ لایه‌نێك نییه.
سەرۆکى حکومەت ئاماژەى بەوەشکرد، هەرێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی هه‌یه كه سنوورێكی به‌رفراوانیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، كه به داخه‌وه به‌هۆی ناڕوونی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك چوونه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌مان بڕیوه و بڕوامان وایه ویست و نیازی باش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان چاره ده‌كات.
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، باسى لەوەشکرد، ”په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر حیسابی قوربانیدانی وڵاتێكیان نییه، به‌ڵكوو هه‌رێمی كوردستان ڕێز له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات ده‌گرێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ڕێزگرتن دروست بوونه، ئه‌وان ڕێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و هه‌رێمی كوردستانیش ڕێز له‌وان ده‌گرێت”.































































