زاری كرمانجی-خەلیفان
مەغدید عەریف ئەحمەد قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە زاری كرمانجی، كە شوفێرێك گۆشتی ئاژەڵی بەشێوەیەكی ناتەندروست لە ئۆتۆمبێلەكەكەی هەڵگرتبوو لە قەزای خەلیفان، تیمەكانمان ڕاسپارد بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی”.
گووتیشی: ” خۆشبەختانە لەلایەن بەشی پۆلیسی خەلیفان، سەرپێچیكار دەستگیر كراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی داگیرا و ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەر گیرانەبەر.