زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی عێراق، ڕایگەیاند ”له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا له سنوورى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ڕووفاتی 17 پێشمه‌رگه‌ى تێدایه”.
یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گووتى: “گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە قەزای حەویجە (بنکەی بەگارە) هەڵدراوەتەوە و ده‌ركه‌وتووه روفاتی 17 پێشمەرگەی تیادایە”.
زیاتر روونیکردووەتەوە، كه سامپل لە ژمارەیەک کەسوکارییان لە هەولێر وەرگیراوە به‌مه‌به‌ستى پشكنینیان و ناسینه‌وه‌ی ڕووفاته‌كان.
پێشبینی ده‌كرێت كه ئه‌و پێشمه‌رگانه له لایه‌ن ڕێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه له دواى داگیركردنى ناوچه‌كه، شه‌هید كرابن.