زاری كرمانجی-رواندز:
لە چەند هەڵمەتێكی تیمەكانی لیژنەی ئابووری قەزای رواندز، دەست بەسەر برێكی زۆر كاڵاو خۆراكی ماوە بەسەرچوودا گیراو سەرجەمیان لەناو بردران.
ملازم شوان پاشا، سەرۆكی لیژنەی ئابووری قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە بەردەوامی كاروچالاكییەكانی لیژنەكەمان هەلساین بە لەناو بردنی زیاتر لە دوو تەن كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو كە بەشیێكیان دەستیان بەسەر داگیرا بوو، ئەوەی دیكەشیان دوكاندارو فرۆشیاران خۆیان هاوكار بوونە لە دانانی ئەو كاڵاو خۆراكە ماوە بەسەرچووانە”.
گووتیشی: ” بەردەوام دەبین لەسەر ئەو كارو چالاكیانەو خزمەتكردن بە خەڵكی سنوورەكەمان لە نەهێشتن و داستبەسەر داگرتنی كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو.