زارى کرمانجى:
نرخی زێڕ بە تەواوی گران بوو، بۆ هەر مسقاڵێك 10 هەزار دیناری چووەتە سەر و ئۆنسێكیش گەیشتە دوو هەزار و 918 دۆلار.
نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 918 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرز بووەتەوە، ئەوەیش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە كوردستان دروست كرد.
نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 529 دینارە، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 706 هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 620 هەزار دینارە، ئەوەیش پێشانی دەدات بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
خاوەن دوکانێکى زێڕ ئاماژەى بەوەکردووە، ”لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا بڕی 10 هەزار دینار بۆ هەر مسقاڵێك نرخى زێر زیادی كردووە”.
بەپێی پێشبینییەكانی بۆرسەی جیهانیش، پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەكرێت كە مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بگاتە 640 هەزار دینار، بۆ جۆرەكانی تری زێڕیش بەهەمانشێوە.