زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:” ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٥/٢/١٣سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لەسەرجەم فەرمانگەكانمان لەهەرێمی كوردستان مەكەن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، ڕوونی کردۆتەوە، کارکردنی فەرمانگەکان بەهۆکاری هونەری تا ڕۆژی یەك شەممە ١٦ى شوباتى ٢٠٢٥ وەستاوە .
کارتی نیشتیمانی، بەڵگەنامەی یاسایی ناساندنی کەسی هەڵگرە و دەدرێتە هاوڵاتییانی عێراقی، ئەم ناسنامەیە جێگرەوەی ناسنامەی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقییە.

































































