د. حەبیب مەحموود
مایەسیری بریتییە لە گەورەبوون و كشانی دەماری خوێنی ناوپۆشی كۆم، هاتنە دەرەوەی لە كۆمەوە بە شێوەیەك كە نەخۆش وەك گۆشتی زیادە هەستی پێ دەكات، مایە سیری دروست دەبێت بەهۆی زیادبوونی ناو ڕێكە و ناو كۆم، ئەمەش دەكرێت بە چەند هۆكارێك ڕوو بدات.
د. حەبیب مەحموود، پسپۆڕی نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس و جگەر، نەشتەرگەری بە لاپرۆسكۆپی نەشتەرگەری قەڵەوی، لەم بابەتە تەندروستییەدا هۆكارەكانی تووشبوون بە مایە سیری دەخاتە ڕوو.
- زۆر تاودان و پاڵدان لە كاتی پیسایی.
- دانیشتن و مانەوەی زۆر لە توالێت.
- قەبزی یان سكچوونی درێژخایەن.
- قەڵەوی.
- لە كاتی سكپڕی خانمان.
- خواردنی ئەو خۆراكانەی ماددەی ڕیشاڵیان كەمە.
- هەڵگرتن و بەرزكردنەوەی شتی قورس بە بەردەوامی.