زارى كرمانجى :
وا بڕیار بوو ڕۆژی شەممهى داهاتوو 15ی شوبات، عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵییەوە پەیامێك لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان بڵاو بكاتهوه، بهڵام هاوسهرۆكى
دەم پارتی بە دووری زانی كه 15ـی ئەم مانگە ئۆجەلان پەیامەكەى بڵاو بكاتەوە، چونكە وەك خۆی گوتی: “شاندی ئیمراڵی 16ـی مانگ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەندان كۆبوونەوەی دەبێت، ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەخرێنە بەردەم عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەویش دواتر پەیامەكەی بڵاو دەكاتەوە.”
بەگوتەی هاوسەرۆكی دەم پارتی ئەنجامی كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ سەرۆك بارزانی بۆ ئۆجەلان باس دەكرێت و پاشان پەیامەكەی بڵاودەكاتەە.
هاتیمۆگولاری پێی وایە، هەر لەم مانگەدا ئۆجەلان “پەیامە مێژووییەكە” لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان بڵاو دەكاتەوە. باسی لەوەش كرد “ئۆجەلان لە پەیامەكەیدا دووپات لە چارەكردنی پرسی كورد لە ڕێگەی ئاشتی و دیالۆگ دەكاتەوە، چونكە چەندان ساڵە شەڕ و ململانێكان پرسەكەیان چارە نەكردووە.