مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە سەرگەرمییەكی سەرنجڕاكێشدا، یوتیوبەرێكی بەناوبانگی نێودەوڵەتی ڤیدیۆیەكی پێشكەش كرد كە ئەزموونی 100 كاتژمێری خۆی لە ناو هەرەمەكانی میسردا لەخۆگرتبوو، كە پڕە لە سەركێشی و ترس و دڵەراوكێ و كەمی ئۆكسجین و بەرزی پلەی گەرمی.
ئەو یوتیوبەرە بەناوبانگەی جیهانی، “مستەر بیست” لە كەناڵی یوتیوبەكەی خۆیدا گرتەیەكی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاشكرای كرد كە ماوەی 100 كاتژمێری بەردەوام لەناو هەڕەمەكەدا لەگەڵ تیمەكەیدا بووە، هاوكات وردەكارییەكانی گەشت و سەرگەرمییەكەی لە كەناڵی یوتیوبەكەی خۆی بەڵگەداركردووە، كە 358 ملیۆن بینەری هەبووە لە سەرانسەری جیهان.
لە گرتە ڤیدیۆیییەكەدا، بێست و تیمەكەی بە ژیانێكی سەخت و ورووژێنەر و سەرگەرمی و تەحەدای دەروونیدا تێپەڕیون، وەك خۆگونجاندن لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز و شێی نزمدا، لە ڕێگەی ڤیدیۆكەوە چەندین شوێنی ناوەوەی هەرەمەكەی ئاشكرا كردووە، وەك ڕێڕەوی تەسك و ژوورەكانیش دیزاینی ئەندازیاریی هەرەمەكان و تەكنیكەكانی دروستكردنی ناوەوەیان.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا، ئەو یوتیوبەرە سەری سوڕما لە نهێنی فیرعەونەكان و نهێنی گەورەییەكانیان، كە تا ئەمڕۆش جیهان سەری لێ شێوا.
مستەر بیست لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا شوێنكەوتووانی تووشی سەرسووڕمان كرد، كاتێك ڕایگەیاند كە هەڕەمەكانی گیزە “خوفو و خەفرەع و مەنقورەع” بۆ ماوەی ١٠٠ كاتژمێر بە كرێ دەگرێت بۆ ئەوەی نهێنییەكانیان لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێدا ئاشكرا بكەن، ئەمەش مشتومڕی لەو كاتەدا بەدوای خۆیدا هێنا.
جێگای سەرنجە كە ڤیدیۆكانی یوتیوبەری نێودەوڵەتی بێست بە بەرهەمهێنانی بەرفراوان و پێشكەشكردنی ئەزموونە ناوازەكان و كۆكردنەوەی ملیۆنان بینەری جیاوازن.