مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیاندراێكدا هاووڵاتییان لە جۆرە ئۆتۆمبێلێك ئاگادار دەكاتەوە كە ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێم، كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت و دەڵێت “بە هیچ جۆرێك تابلۆیان پێ نادرێت.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی هاتووچۆی هەولێر هاتووە “ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە ئێستا جۆرە ئۆتۆمبێلێك لە بازاڕەكان كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، كە لە ڕووكاری دەرەوەیدا لۆگۆی ئۆتۆمبێلی (MG) پێوەیە، بەڵام لە دیوی ناوەوە لۆگۆی (ROE WE) لەسەر سوكانەكەی هەیە.”
دەشڵێت “ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا تۆمار ناكرێت و ژمارە و تابلۆیان پێ نادرێت، تا ئەو كاتەی كێشەكەیان لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگ یەكلایی دەكرێتەوە.”































































