زاری كرمانجی :
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، ڕایگەیاند:” پڕۆژەیەكی گرنگی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سۆران بە دیاری كراوی لە گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ جێبەجێ دەكرێت، ئەمەش ئاستی گەشتیاری ناوچەكە دەباتە قۆناغێكی نوێوە .
د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆڕبەندی ئابووری هەرێمی كوردستان كە لە رۆما بەڕێوەچوو، ئاشكرای دەكات، گرێبەستێك لە نێوان كۆمپانیایەكی ئیتاڵی و هەرێمی كوردستان بە مەبەستی جێبەجێ كردنی پڕۆژەیەكی گەشتیاری لەگەلی عەلی بەگ و بێخاڵ واژۆكراوە و لە ئایندەدا دەكەوێتە واری جێبەجێ كردن .
گووتیشی:” هەماهەنگییەكی باڵا هەیە بۆ ئەوەی ئاستی پەیوەندیەكان لە ڕووی ئابووری و بازرگانی و كشتووكاڵەوە لەگەڵ ئیتاڵیا زیاتر بكەین .
لە بارەی كۆڕبەندەكە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان، دووپاتی كردەوە، كۆڕبەندی هەرێمی كوردستان ئیتاڵیا ڕووداوێكی گرنگ و گەورەیە، بەشداری كردنی بەرپرسان و كۆمپانیا گەورەكان بایەخی كۆڕبەندەكە دەسەلمێنێت .































































