محەممەد مەحموود- سۆران :
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بورای کەشناسی رایگەیاند” کۆتایی ئەم هەفتەیە بەدیاریکراوی لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین، سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەناوچەشاخاوییەکان بەفربارین بەچڕی دەستپێدەکاتەوە لەناوچە نزمە دەشتاییەکانیش ئەگەر بارانبارینی مامناوەندهەیە،
لە مڕۆوە کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لەبەشێک ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و پارێزگای دهۆک و موسڵ دەکات ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە بەتایبەت ناوچەکانی ڕۆژئاوای موسڵ ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیەلەچیای شنگالیش ئەگەری بەفربارین هەیە .