”ئەوانەی دامەزراون ئەگەر خەڵکی شنگال نەبن، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین”
زارى کرمانجى-سۆران:
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی شنگال، ھەزار و 500 پۆلیس بۆ شنگال دامەزراون و کار دەکەین لە بودجەی ئەمساڵدا ھەزار پۆلیسی دیکەش دابمەزرێنین، کە سەرجەمیان خەڵکی شنگال دەبن.
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ”لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی شنگال بڕیار بوو 2 ھەزار و 500 پۆلیس بۆ شنگال لە خەڵکی شنگال دابمەزرێن و وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوە کرد، لەم قۆناغەدا تەنیا دەتوانن ھەزار و 500 پۆلیس دابمەزرێنن و بودجەیان بۆ دابین بکەن”.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەوانەى دامەزروان بە سێ وەجبە ناویان گەڕایەوە، نزیکەی 200 کەس لەوانە بە ھەر ھۆکارێک بێت نەھاتن بۆ ئەوەی دابمەزرێن، بۆیە داوامان لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە ئەوانەی دامەزراون ئەگەر خەڵکی شنگال نەبن، ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین و بە گەندەڵی ھەژماری دەکەین، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بزانین ناوەکان چۆنن.