زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە گەورەترین فستیڤاڵی زستانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لە كۆبوونەوەكە دانانی بەرنامەی ڕۆژانی فیستیڤاڵی بەفر بوو، وا بڕیارە لە لەرۆژانی ١٣ و ١٤ی ئەم مانگە لەسنووری قەزای چۆمان و بەدیاری كراوی لە پرژەی گوندی گەشتیاری وێزێ بەڕێوەبچێت”.
هێماش بۆ ئەوەكراوە: “كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەئامادەبوونی بەرێوەبەر و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی هەریەكە لە بەرگری شارستانی سۆران و چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و گەشتوگوزار ی چۆمان لەلایەك و لەلایەكی تر بەرپرسی كۆمپانیای ئای ڤی كوردستان sport x ی دانیماركی لەگەل ژمارەیەك لە یاریزانانی سكی نێودەولەتی و ئەوروپی بەڕێوەچوو”.
لە كۆبوونەوەكە ڕا گۆڕینەوە كرا لەسەر پێداویستی چالاكیەكە و ئەرك و پابەندیەكانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان .