زارى كرمانجي :
محەممەد ڕەزا نەقدی، جێگری ڕێکخەری سوپای پاسداران لە ڕێوڕەسمی بیست و دووی بەهمەن، لە کاردانەوە بە پێشنیاری ناڕاستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئێران و قەدەغەکردنی هەریەک لە دانوستانەکانی خامنەیی گووتی “ئێمە ژیرترین لەوەی بگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان کە دوژمن پێشنیاری کردووە چەقۆ لە پشتمان بدات”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، لەگەڵ چڕکردنەوەی زۆرترین گوشاری ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی، دابەزینی بەهای تمەن خێراتر بووە و ڕۆژی دووشەممە نرخی دۆلار ٩٤ هەزار تۆمانی تێپەڕاندووە.