مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، هۆشداری بە حەماس دەدات ئەگەر تا ڕۆژی شەممە سەرجەم بارمتەكان ئازاد نەكات، دۆزەخیان پیشان دەدات .
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا لە كۆشكی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “پێشنیار بۆ ئیسرائیل دەكەم، ئەگەر تا كاتژمێر 12ـى نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، حەماس تەواوی بارمتەكانی ئازاد نەكرد و نەگەڕانەوە ئیسرائیل، كۆتایی بە ئاگربەست بهێنێت.”
دوێنێ دووشەممە بزووتنەوەی حەماس بە بیانووی پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند كە ئازادكردنی بارمتەكان دوا دەخات.
ترەمپ لە ئەگەری ئازادنەكردنی بارمتەكان لە كات و ساتی خۆیدا. بەڵێنی هەڵگیرسانی دۆزەخ لە غەززە دەدات.