زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی لێژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی دیانا، بڵاوی كردۆتەوە: ” تیمەكانمان بەردەوامن لە پشكنینی بازاڕ و دوكان و ماركێتەكانی سنوورەكەمان، هەركەس سەرپێچی بكات سزای پێبژاردن و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، هەروەك تەندروستی هاووڵاتییان كاری لە پێشینەی لیژنەكەمانە”.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان، لە كاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنوورەكە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە لێژنەكەمان بكەن، لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنە (07509683135)ی ناحیەی دیانا.