زاری کرمانجی-چۆمان
ئەحمەد بارزان عەلیکۆ قائیمقامی قەزای چۆمان لە ئەکاونتی قائیمقامیەت بڵاوی کردۆتەوە : “ڕۆژی دووشەمە ١٠/٢/٢٠٢٥ مزگەوتی گەورەی حاجی ئۆمەران، بەهۆی شۆڕتی كارەباوە بەشێكی سووتا و زەرەر و زیانێكی زۆر بەر كەل و پەلەكانی نێو مزگەوتەكە كەوت، سوپاس بۆخودا هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، بەهۆی هەوڵ و هیمەتی كارمەندانی بەرگری شارستانی و مامۆستای مزگەوت و هاووڵاتییان شاردەێی حاجی ئۆمەران، کۆنتڕۆڵی بارودخەکە کرا.
دەشڵێت: ” بەپێویستی دەزانین دەستخۆشانە لە جەنابی ( فەریق شێخ سیهاد بارزانی ) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی /١ ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەین، كە كۆی تێچووی خەرجی چاك كردنەوەی مزگەوتەكەی لە ئەستۆی خۆی گرت و بڕیاری دا كە لە بەیانیەوە دەست بە نۆژەنكردنەوەی مزگەتەكە بكرێت.































































