نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی 55 ساڵەی دامەزراندن لە یەکێتی نووسەرانی کورد دەکات و دەڵێت: نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه.
دووشەممە 10ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا دەڵێت: پيرۆزباييى يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له هه‌ر كوێيه‌ك بن ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم، ئاماده‌يى و ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان له بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى، به‌رز ده‌نرخێنم.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه، ڕۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه، وه‌ك هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، وه‌ك چۆن له قۆناخه‌كانى ڕابردوودا نووسه‌رانى كورد ڕۆڵى ئهرێنييان گێڕاوه، ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى جوان، ڕۆڵى خۆيان له تهبايى و پێكهوهيى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌موو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و كولتوورى كوردى كردووه.