زارى کرمانجى:
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێم بۆ مووچەی مانگی یەكی 2025 بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ وەزارەتەكانی (كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی) مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.
هەر بەپێی لیستى مووچە ئەمڕۆ، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتیی هەرێم، پێشمەرگە (دیوان، لیواكان)، یەكەی 70 و 80، پۆلیسی داودەزگا نەوتییەكان، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاكەوتن مووچە وەردەگرن.
لە مووچەی مانگی یەكدا پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان یەكەمین مووچەیان وەردەگرن، جێی باسە تا ئێستا یەك دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەچووە، ئەویش سوێندخواردنی پەرلەمانتاران بووە.