مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت 10 ڕۆژ بەر لە هاتنی مانگی ڕەمەزان، دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاووڵاتییان دەكرێت و دەشڵێت “سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان، پێنج ماددەی نوێی تێدایە.”
هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری بازرگانیی بەرهەمە خۆراكییەكانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند “دە ڕۆژ بەر لە ڕەمەزان، سەبەتەی خۆراك بە پێنج جۆر بەرهەمی پاقلەمەنی نوێیەوە دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت،” ماددە نوێیەكانیش هەر وەكوو موسەوی ئاماژەی بۆ كردووە (فاسۆلیا، ماش، نیسك، دوو جۆر نۆك)ە و هەر خێزانێكیش دەتوانێت لە كۆی ئەو پێنج بەرهەمە، چوار بەرهەمیان وەربگرێت، بە شێوەیەك كە هەر خێزانێكی چوار كەسی دەتوانێت بڕی یەك كیلۆ لە هەر جۆرێكیان وەربگرێت.