زارى کرمانجى:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندی تەکنیکی هەرێم و بەغدا لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو ئاماژەى بەوەکردووە، ”دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ ، لە شاری بەغداد، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ( ٩ ) ساڵی ( ٢٠١٤ ) ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە ڕێکكەوتن”.
هەروەها روونیکردوەتەوە، بەجۆرێک ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێی کردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێ کراوە.