مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە گوێڕەی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوەكانی خێزان، 777 منداڵی كاركەر لە باكووری كوردستان و توركیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو بوونەتە قوربانی .
ڕۆژنامەی جمهورییەت ـی توركی، لە ژمارەی ئەمڕۆی خۆی دا ڕاپۆرتێكی لە سەر ژیان و گوزەرانی منداڵانی كاركەر بڵاو كردەوەتەوە و نووسیویەتی “بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی هەژاری لەنێو خێزانەكاندا، منداڵان ناچارن بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان كار بكەن،”
ڕۆژنامەكە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوەكانی خێزان، ئاماری قوربانیانی منداڵانی لە كاتی كاركردندا بڵاو كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت “ساڵی ڕابردوو 777 منداڵ بوونەتە قوربانی، 78 لەو منداڵانە لە كاتی كاركردن و 56 ـی دیكەش بەهۆی لێدان و توندوتیژییەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 21 منداڵیش بە هۆی چەك و 29 ـی دیكەش بە شێوەیەكی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.”