شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی :
عەلی دێڵزی، خاوەن نووسینگەی خانووبەرە لە سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هۆكاری دەست نەكەوتنی خانووی كرێ ئەوەیە كەمتر خانوو دروست دەكرێن و هەروەها كەسانێك هەن توانای كڕینی خانوو یان دروستكردنیان نییە، لەبەر ئەوەی هەندێك شوێن نرخەكەی زۆرە و لە دەسەڵاتیاندا نییە، ئەو شوێنانەی هەرزانیشن شارەوانی ڕێگرە، لەبەر ئەوەی شوێنەكە نا یاساییە و نابێت زەوییەكە داگیر بكرێت بۆ دروستكردنی خانوو،”
هۆكارێكی تریش هەروەك عەلی دێڵزی باسی دەكات فڕۆشتنی خانووە و دەڵێ:” فڕۆشتنی خانوو هۆكاری سەرەكییە، چونكە خاوەن خانوو ئامادە نییە بە كرێ بدات، لەبەر ئەوەی زۆرجار كرێچییەكە پارەی دوو یان سێ مانگی كرێیەكە و چەند مانگێك پارەی ئاو و كارەبا نادات، بۆیە بەناچاری دەبێ خاوەن خانووەكە قەرزەكان بداتەوە، بۆیە خانووەكەی دەفڕۆشێت و پێی وایە بە كرێدانی خانوو زیاتر زەرەرمەندی دەكات نەك سوودی پێ بگەینیت.
بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سۆران، زیاتر لە حەوت هەزار كرێچی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەیە و تەنیا لەناو سەنتەری شاری سۆران پێنج هەزاری كرێچی هەیە.