نرخی نەوتی ماڵان ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 10 هەزار دینار گران بووە.
سنوورداربوونی هاتی نەوت لە نێوەڕاست و باشووری عێراق، هاتی شەپۆلێكی سەرما، كەمی نەوتی سپی پاڵاوگەكانی نێوخۆ، بەهۆكاری گرانبوونی نرخی نەوت دادەنرێت.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئێستا لە بازاڕی سۆران نرخی بەرمیلێك نەوتی بەسرا بە 160 هەزار دینارە، نەوتەكەی دیكەش كە وەكو هی بەسرا باش نییە، نرخی یەك بەرمیل 150 هەزار دینارە.
ئەو نەوت فرۆشە، دەشڵێ: نرخی نەوت بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 10 هەزار گرانتر بووە، ئەگەر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق نەوتی زیاتر داخیلی هەرێمی كوردستان بێت نرخەكەی هەرزان دەبێت، ئەگەرنا هەر وەكو خۆ دەبێت بگرە گرانتریش دەبێت