مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، لە راگەیاندراوێكدا دووپاتی كردەوە كە كەرتی غەززە دەكڕێت و دەیكاتە شوێنێكی باش بۆ گەشەپێدانی ئابووری و دەشڵێت “گرنگی بە فەڵەستینییەكان دەدەم و دەمەوێت دڵنیابمەوە كە ناكوژرێن.”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت “ئەمەریكا دەبێتە خاوەنی غەززە و پابەندم بە كڕین و خاوەندارێتی كردنی و دەمەوێت بیكەمە شوێنی باش بۆ گەشەپێدانی داهاتوە.”
ئاماژەی بەوەشكردووە كە رێگا بە پەنابەرە فەڵەستینییەكان دەدات بچنە ناو خاكی ئەمەریكا و دەشڵێت “غەززە كێشەی زۆری بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستكردووە و پێم وانییە خەڵك بگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنە،”
ترەمپ ئاشكراشی دەكات كە شوێنێكی باش بۆ فەڵەستینییەكان دروستدەكەن تا بە ئاشتی بژین و لە بارەی حەماسیش رایگەیاند “حەماس جارێكی دیكە ناتوانێت بگەڕێتەوە و ئاگاداری ژیانی فەلەستینییەكان دەبین و دەیانپارێزین لەهەموو توندوتیژییەك.”