زارى كرمانجي – سۆران :
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی چاودێری چەکی کیمیایی ڕایدەگەیەنێت، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، بەرپرسی کاتی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا دوای ڕووخانی ئەسەد لە دیمەشق، زەمینە بۆ داخستنی هەمیشەیی بەرنامەی چەکی کیمیایی دانراوە.
فێرناندۆ ئاریاس ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەندین ساڵ لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی سەردەمی بەشار ئەسەد، “گەشبینە” سەبارەت بە هاوکارییە درێژخایەنەکان لەگەڵ سوریا و ئاسایشی ناوچەکە.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەتی پێشووی سوریایان بە بەکارهێنانی گازی سارین و بۆمبی بەرمیلی کلۆر تۆمەتبار کرد. وتەبێژی ڕێکخراوەکە لەو کاتەدا ڕایگەیاندبوو کە لەم هێرشانەدا لە گوندی لتمانە بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای حەما ١٠٦ کەس بەر گازی کیمیایی کەوتوون.
لەو کاتەدا بەشار ئەسەد هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگری لە پشکنینە نێودەوڵەتییەکان کر


































































