زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ بڵاوی كردۆتهوە: ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێوەی راستەوخۆ دەستکراوە بە دروستکردنی گۆڕەپانی ئەسپسواری و کەلەپووری لەبناری چیای کارۆخ لەسنووری ناحیەكەمان”٠
ئاماژەش بەوەكراوە: “بەمەبەستی چۆنیەتی بەرێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە، شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری ناحییەی وەرتێ، بەیاوەری ئەندازیارو لێژنەی جێبەجێکردن سەردانی شوێنی پڕۆژەكەی کرد، بەپێویستی زانی بەشێوەیەکی جوان و سەنج ڕاکێش و بەخێرایی کەلەئاست سروشتی جوانی ناوچەکە بێت و پرۆژەکە بگاتە ئەنجام” .
ئامانج لەم پرۆژەیە ئەنجامدانی چالاکی ئەسپسواری و بایەخدان بەتواناو لێهاتوویی ئەسپسواری و ڤێستیڤاڵی ساڵانەیە و دەخرێتە خزمەتی ئەسپسوارانی دەڤەرەکە بەگشتی.































































